٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٦
Source: Mehrnews
ئیلهام ئەحمەد: کورد داوای پێکهاتەیەکی دیموکراتیک، لامەرکەزی و فرەنەتەوەیی دەکات

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاماژە بە ئامادەیی کوردەکان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق، ڕایگەیاند کە پێکهاتەی داهاتووی سووریا دەبێ دیموکراتیک، لامەرکەزییەت و فرەنەتەوەیی بێت و مافی ژنان و هەموو گەلان ڕەچاو بکرێت.

 ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی "بە هاوکاریی ژنان، سووریایەکی ئازاد، دیموکراتیک و لامەرکەزی دروست بکەین" لە ستادیۆمی ڕەقە، جەختی کرد کە ئامانجی بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەر ئوەیە کە پێکهاتەی داهاتووی سووریا دەبێ دیموکراتیک، لامەرکەزییەت و فرەنەتەوەیی بێت و مافی ژنان و هەموو گەلان ڕەچاو بکرێت.

ئەحمەد بە ئاماژە بەوەی کە سووریا لە مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتییدا لە قۆناغێکی هەستیاردایە، وتی: لامەرکەزییەت پڕۆژەیەک بۆ پارچەپارچەکردنی سووریا نییە، بەڵکوو پڕۆژەیەکە بۆ یەکپارچەیی هێزەکان و نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەی هەموو گەلانی سووریایە.

وتیشی: لامەرکەزییەت بە واتای نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان، دابەش‌کردنی دادپەروەرانەی سەرمایە لە پارێزگاکان، پێشخستنی ئابووری و پاراستنی فرەچەشنیی فەرهەنگی جڤاتەکانە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە درێژەدا ئاماژەبە پەیوەندییەکانی ئەو ئیدارەیە لەگەڵ دەوڵەتی کاتی سووریا کرد، و ڕاشیگەیاند: ئەو دانوستانانە لە کەشیکی ئیجابیدا ئەنجام دەدرێ و ئامانج گەیشتن بە هاوئاهەنگیی ڕاستەقینە لە سەر داهاتووی سووریا و پێکهاتە بەڕیوەبەری و سەربازییەکانە و ئاوێتەبوونی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک(هەسەدە) لە ئەرتەشی سووریا یەکەم هەنگاوە بۆ سازدانی ئەرتەشی یەکگرتوویی نیشتمانی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha